Home | بابه‌ته‌کانی عه‌باس ڕۆسته‌م | بۆچی عائشە پێکەنین گرتی.. تەنها بۆ بلیمەتەکانە -!!.

بۆچی عائشە پێکەنین گرتی.. تەنها بۆ بلیمەتەکانە -!!.

By
بۆچی عائشە پێکەنین گرتی.. تەنها بۆ بلیمەتەکانە -!!.

.

بۆچی عائشە پێکەنین گرتی.. تەنها بۆ بلیمەتەکانە -!!.

لە عائشەوە ، عائشەفەرمویەتی ، بە پەیامبەری خودامگوت : ئەی پەیامبەری خودا دوعاییەکی خێرم بۆبکە .

پەیامبەر فەرموی : خوداوەندی گەورە لە هەمووگوناهەکانی عائشە ببورە ، بەگوناهە پێشوەکانی و گوناهەکانی ئەم دواییانەشی و بەوانەشەوە کە ئاشکران و ئەوانەش بە نهێنی ماونەتەوە .

عائشە بەم وتەیەی پێغەمبەر پێکەنینێکی واتوندگرتی هات بەلاداو سەری کەوتە کۆشی پێغەمبەرەوە [ لە مەسنەدی ئەلبەزازەوە ٢٦٥٨ وەرگیراوەو ئەلبانیش لە زنجیرە ڕاستیەکانداڕاستیکردۆتەوە – ٥ – ٣٢٤ ] .

دەبێ بۆچی عائشە بەو وتەیەی پێغەمبەر ئاوا دابێتیە قاقای پێکەەنین و شلومل کەوتبێتە کۆشیەوە وەک گاڵتەوگەپێکی زۆر پێکەنیناوی بیستبێت. 

ئەوانەی ئەمەی سەرەوەیان بۆ ناردوم ــ کۆمەڵەێیەکن لە ئێنتەرنێت ـــ نازانن بۆ عائشە بە بیستنی ئەو وتەیەی پێغەمبەر ئاوا بەکوڵ و گەرموگوڕ کەوتۆتە پێکەنین .

عائشە بە زیرەکی ناسراوبوە ....... ئەی باشە بۆ وا بەو گەرمیە بەو وتەیەی پێغەمبەر پێکەنیوە ؟ .

دوای تێپەربونی هەزاروچوارسەدساڵ بەسەر ئەم روداوەدا وادیارە دکتۆر مو‌حەمەد و دکتۆرعسام ئەلعەریان و دکتۆر سەلیم ئەلعەواو دکتۆر عەبدولمنعم ئەبو ئەلفتوح و مامۆستا ئەمین هوێدی و لوای پۆلیس سەرۆکی حزبی ئەساڵەی ئاینی سەلەفی ! و شێخ عەبدولمنعم ئەلشەحاتی وتەبێژ بە ناوی سەلەفیەکانەوەو ئەو خوشکانەی ئەندامن لە کۆمەڵەی ئیخوانەکان ........ هتد ، پێنەکەنیون کاتێک ئەم وتەیەیان خوێندۆتەوە یاخود گوێبیستیبون بە شێوەی پێکەنینەکەی عائشە ..... باشە کەی ئەمانە لەو  وتەیەی پێغەمبەر تێئەگەن وەک چۆن عائشە تێیگەیشت لەکاتیخۆیدا ؟ .

ئایا ئەمانە ئەو پرسیارەیان لە خۆیانکردوە : بۆچی عائشە وا بەکوڵ پێکەنین دایگرتوە بە گوێبیستی ئەو وتەیەی پێغەمبەر  وەک [ نوکتەێەک ] سەیریکردوە نەک وەک وتەی پەیامبەرێک ؟ ئەی باشە ئەمانە کەی پێکەنین ئەیانگرێت لەئاستی ئەم وتەیەی پێغەمبەر لە شێوەی پێکەنینەکەی عائشە ؟؟؟.

بۆچی ئەمانە لەشێوەی عائشە لەو وتەیەی پێغەمبەر تێناگەن، لە کاتێکدا عائشە لە سەدەی شەشەمی زاینی ژیاوەو لەو وتەیە تێگەیشتوە بێئەوەی سودمەندبوبێت لە ئەنتەرنێت و فیسبووک و یوتیوب و سەتەلایت و مۆبایلیشی لە گیرفاندا نەبوەو سواری ئۆتۆمبیل و شەمەندەفەریش نەبوەو فرۆکەی بۆینگیشی نەدیوە کە پێنج سەد کەس بە خۆیان و پێویستی و خواردەمەنیانەوە دەباتە ئاسمان و ئەیانگوێزێتەوە بۆ دووری هەزار میل و بەسەلامەتی  دایانئەبەزێنێتە سەر زەوی  ، عائشە لەهەموو ئەمانە بێبەشبو ، بەڵام لەو وتەیەی پێغەمبەر تێگەیشت . [ کاتێک پێغەمبەر مرد عائشە تەمەنی نۆزدە ساڵانبوە ] ........ !

ئاخ ئەگەر ئیخوانیەکان و سەلەفیەکان و ەهابیەکان و ئەزهەریەکان و ئەوانی دیکە لەو وتەیەی پێغەمبەر بگەیشتنایا بە شێوەی تێگەیشتنەکەی عائشە ، ئەوا بڵاوەیان پێئەکردو چیدیکە نەدەبونە بەربەست لە رێگەی پێشکەوتندا .

زیرەکیەکەت تاقیبکەرەوە :  ئایا بۆچی عائشە بەو وتەیەی پێغەمبەر وا بەکوڵ پێکەنیوە.....؟

نوسینی [ صلاح الدين محسن ]

له ماڵپەڕی [ مركز الدراسات و الأبحاث العلمانية ] ەدا بڵاوکراوەتەوەو

عەباس رۆستەم گۆڕیویەتە کوردی .

٢٠/١/٢٠١٢

 

 

 

 

 

 

  • Email to a friend Email to a friend
  • Print version Print version
  • Plain text Plain text

Tagged as:

No tags for this article

Rate this article

4.50