www.xwdakan.com

halabjaiy@gmail.com

ده‌رباره‌ی دیبه‌یته‌کانم به‌ تایبه‌یت

مه‌لاعه‌بدولحه‌مید ناسراو به‌ کوڕی پاک و ماکوان که‌ریم

 

مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی

ماوه‌یه‌که‌ زۆره‌ باسوخواسی دیبه‌ت له‌ ئارادایه‌و پرسیارم لێ ده‌کرێت ئه‌رێ وه‌ڵامی من چیه‌ بۆ ئه‌و دیبه‌یتانه‌ی که‌ خۆم داوام کردوون یان داوایان کردووه‌و که‌سانێکیش ئاماده‌ییان هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر که‌سێک وه‌ڵامی دروستی ده‌وێت با ته‌واوی ئه‌م نوسینه‌ بخوێنێته‌وه‌و ئاگاداری ورده‌کاری بێت.

بێ هیچ گومانێک، که‌باوه‌ڕی ته‌واوم به‌ دیالۆگ و یه‌کترقبوڵکردن هه‌یه‌ هه‌میشه‌ ئاماده‌بووم که‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوفکرو نه‌یاره‌کانمدا بکه‌م، ئه‌گه‌رچی ترس و دڵه‌ڕاوکێ به‌رۆکی به‌رنه‌داوم له‌هه‌ر ده‌رئه‌نجامێکی نه‌خوازراو به‌ڵام هه‌رگیز له‌م هه‌ڵوێسته‌م په‌شیمان نه‌بوومه‌ته‌وه‌.

بۆ نموونه‌ له‌ مانگی شه‌شی 2014 دا ئه‌م نوسینه‌م بڵاو کرده‌وه‌:

 ماوه‌یه‌کی زۆره‌ موسڵمانه‌کان، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌و ڕه‌خنه‌و پرسیارو به‌ڵگه‌نامانه‌ی بڵاویان ده‌که‌مه‌وه‌، هه‌ستیان به‌ كه‌می و جۆرێک له‌ پاشه‌کشه‌ی فکری و زانست و له‌که‌دارکردنی باوه‌ڕی ئاینه‌که‌یان کردووه‌، بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌یان، که‌ دیارده‌یه‌کی نۆرماڵه‌، په‌نایان بۆ هه‌ندێک ده‌سته‌واژه‌ بردووه‌ که‌پڕ پڕه‌ له‌درۆ بوختانکردن و سوکایه‌تی و زمانی زبری بازاڕی. من هه‌رچه‌نده‌ به‌بینینی ئه‌و سوکایه‌تی و ده‌سته‌واژه‌ بازاڕیانه‌، که‌هه‌ندێک که‌سانی بێ بنه‌ما له‌ ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاقی دروستی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌به‌رامبه‌رم کردویانه‌، زیاتر دڵنیاده‌بمه‌وه‌ که‌ ڕه‌خنه‌کانمان جێی خۆیان گرتووه‌، به‌ڵام له‌نێوان چه‌واشه‌کاریه‌کانیاندا دوانیان سه‌رنجی منی ڕاکێشاوه‌و زووزوو ده‌گوترێته‌وه‌و ده‌ڵێن:

یه‌که‌م:

مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌ تاراوگه‌وه‌ قسه‌ ده‌کات و ئه‌وه‌نده‌ زانیاری پێ نییه‌ که‌ ڕوبه‌ڕووی شاره‌زایانی ئیسلام ببێته‌وه‌، جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نییه‌ له‌سیمینارێک یان له‌ مێزگردێکی کراوه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی گفتوگۆ بکات.

دووهه‌م:

مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی نه‌خوێنده‌واره‌، کوێره‌و چاوی هیچ نابینێت، بۆ ئیقامه‌ وه‌رگرت سوکایه‌تی به‌ ئیسلام کردووه‌ ده‌نا که‌س هه‌ڕه‌شه‌ی لێ نه‌کردووه‌، که‌س فتوای کوشتنی نه‌داوه‌، که‌سیش له‌ده‌زگا ئه‌منیه‌کان سکاڵای له‌سه‌ر تۆمار نه‌کردووه‌و ماڵوموڵکی زه‌وت نه‌کراوه‌.

وه‌ک پێشتر باسم کرد قسه‌و باسی زۆری تریان هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌م دوو خاڵه‌یان سه‌رکیترینیانه‌. هه‌رگیزیش حه‌زم نه‌کردووه‌ وه‌ڵامی ئه‌م لێدوانه‌ بازاڕیانه‌ بده‌مه‌وه‌، به‌ڵام دووباره‌ بوونه‌وه‌و سه‌دباره‌ بوونه‌وه‌ی وای لێ کردم به‌کورتی ئه‌م وه‌ڵامه‌م هه‌بێت که‌بۆ هه‌ردوو خاڵه‌که‌ شیاوه‌.

من وه‌ک مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی ئاماده‌یی خۆم نیشان ده‌ده‌م بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که‌ له‌ خواره‌وه‌ ناوو وێنه‌ی (هه‌ندێکیانم) دیاری کردووه‌، هه‌ر که‌سێکیان بێت، یه‌ک یه‌ک یان کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ، بۆ من جیاوازی نییه‌، وه‌ هه‌ر که‌سێکیش وه‌ک ئه‌م به‌ڕێزانه‌ ناوو ده‌نگی له‌ڕوقعه‌ی فکری ئیسلامیدا هه‌بوو له‌گه‌ڵیان ڕووبه‌ڕوو ده‌بمه‌وه‌. هه‌رچی مه‌رجێکیشیان هه‌بێت، دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه‌ هه‌ر مه‌رجێک بێت، ته‌نها له‌سه‌ر که‌رامه‌تم نه‌که‌وێت، پێی ڕازی ده‌بم.

ناوی ئه‌و که‌سایه‌تی و لایه‌نانه‌ی که‌ هیوادارم بوێر بن و ئاماده‌یی خۆیان نیشان بده‌ن تا گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بکه‌ن:

١- نوێنه‌ری یه‌کێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان.

٢- نوێنه‌ری لیژنه‌ی باڵای فتوادان له‌ کوردستان.

٣- نوێنه‌ری زانکۆی ئه‌زهه‌ر

٤- وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئیسلامی.

٥- ته‌واوی ئه‌و مه‌لاو مامۆستایانه‌ی له‌ مزگه‌وته‌کانه‌وه‌ وتار ده‌خوێننه‌وه‌.

٦- ته‌واوی ئه‌و دکتۆرو مامۆستا ئیسلامگه‌رایانه‌ی له‌ زانکۆکانی کوردستان وانه‌ ده‌ڵێنه‌وه‌

٧- ڕابه‌ری کۆمه‌ڵی ئیسلامی.

٨- ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتوو.

٩- ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی.

ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش که‌ هه‌میشه‌ شاشه‌کانی تیڤیان داگیرکردووه‌، له‌وانه‌

١٠- دکتۆرو مامۆستای زانکۆ عه‌بدولواحید موحه‌ممه‌د.

١١- دکتۆرو بانگه‌وازخوازی ئیسلامی موسه‌نا ئه‌مین.

١٢- مه‌لاو شاره‌زایانی ئیسلامی (مه‌لا مه‌زهه‌ر، مه‌لا شێرزاد، مه‌لا عه‌بدولصه‌مه‌د، مه‌لا فاتح).

١٣- بانگه‌وازخوازی ئیسلامی مامۆستا هاوڕێ.

١٤- بانگه‌وازخوازی ئیسلامی حاجی کاروان.

١٥- بانگخوازی ئیسلامی دکتۆر عبداللطيف

جگه‌ له‌م که‌سایه‌تیانه‌ی سه‌ره‌وه‌، هه‌ر ژنه‌ موسڵمانێکیش ئاماده‌یی هه‌بێت هیچ مه‌رجێکم له‌سه‌ری نییه‌ ته‌نانه‌ت کاتی زیاتری پێ ده‌به‌خشم. هه‌روه‌ها هه‌ر که‌سایه‌تیه‌کیش ناسراو نه‌بوو، به‌و مه‌رجه‌ی بتوانێت واژوی پێنج هه‌زار که‌س به‌ناوو ئیمایل و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ ئاماده‌ بکات، وه‌ک که‌سایه‌تیه‌کی فکریی ناو ڕوقعه‌ی ئیسلامی ده‌یبینم و به‌ڕێزه‌وه‌ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌که‌م.

شوێنی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌که‌ به‌م جۆره‌یه‌:

ئه‌وان ئازاد ده‌که‌م له‌ هه‌ڵبژاردنی یه‌کێک له‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌:

هه‌ڵه‌ی زانستی له‌ قورئاندا

هه‌ڵه‌ی مێژوویی له‌ قورئاندا

هه‌ڵه‌ی ژماره‌یی له‌ قورئاندا

ته‌حریف له‌ قورئاندا

زمانی پیس و بازاڕی له‌ قورئاندا

موعجیزه‌ له‌ قورئاندا

کۆیله‌و کۆیلایه‌تی له‌ قورئاندا

ژن له‌ قورئاندا

مافه‌کانی مرۆڤ له‌ قورئاندا

په‌ندی چیرۆک له‌ قورئاندا

ده‌ستکه‌وت و تاڵانی له‌ قورئاندا

لێبورده‌یی و تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ له‌ قورئاندا

لۆژیک له‌ قورئاندا

ئازادی بیروڕا له‌ قورئاندا

ئازادی بیروباوه‌ڕ له‌ قورئاندا

ئایه‌ته‌ هیچ و پوچه‌کان له‌ قورئاندا

ئیسلام و ئه‌خلاق

ئه‌خلاق له‌ نێوان ئه‌ڵڵاو موحه‌ممه‌ددا

موحه‌ممه‌دو ئه‌خلاقی سێکس

موحه‌ممه‌دو ئه‌خلاقی شه‌ڕ

موحه‌ممه‌دو ئه‌خلاقی تیرۆرکردن

موحه‌ممه‌دو ئه‌خلاقی درۆکردن

لێره‌ به‌دواوه‌ هه‌رکه‌سێک، داوای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌م لێ بکات و ئه‌و مه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی تێدا نه‌بێت موزایه‌ده‌ به‌سه‌رمانه‌وه‌ ده‌کات به‌و هیوایه‌ی له‌ڕێی ئێمه‌وه‌ ناوو که‌سایه‌تیه‌ک بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات، یاخود کاسه‌لێسی ئه‌و ئیسلامگه‌رایانه‌یه‌ که‌له‌سه‌ره‌وه‌ ناویانم دیاری کردووه‌و بۆ سوکایه‌تی به‌ من به‌کار هێنراون.

هیوادارم ئه‌م نوسینه‌، که‌یه‌که‌مینجار نییه‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌می تێدا ڕاده‌گه‌یه‌نم، ببێته‌ وه‌ڵامێک بۆ ئه‌و دوو پرسیارو ڕه‌خنانه‌ی کۆمه‌ڵێک موسڵمان هه‌یانه‌، هیوادارم کۆتایی به‌و هه‌وڵه‌ بازاڕییه‌و ئه‌و گوته‌ سواوانه‌ بهێنن که‌ زوو زوو ده‌ینوسن و ده‌یڵێنه‌وه‌ گوایه‌ من ئاماده‌نیم ڕوبه‌ڕوو ببمه‌وه‌، باشتره‌ ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌کانم بخوێننه‌وه‌و وه‌ڵامی لۆژیکیم بده‌نه‌وه‌و خۆیان ته‌سلیم به‌ گۆڕانکاریه‌ جیهانیه‌کان بکه‌ن، خۆیان له‌ خورافات و توندوتیژی خوێناوی ئیسلام دوور بخه‌نه‌وه‌و ڕێز له‌ مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی، ڕێز له‌فکرو مه‌عریفه‌و به‌رهه‌مه‌ زانستیه‌کان بگرن

ئه‌مه‌ش لینکی ئه‌م بڵاوکراوه‌یه‌م

https://www.facebook.com/M.Halabjaiy/photos/a.271410366257978.66346.271392282926453/705565342842476/?type=3&theater

به‌ داخه‌وه‌ وه‌ڵام نه‌درامه‌وه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ش کۆمه‌ڵێک سوکایه‌تیم پێ کرا، ده‌ستیان درێژ کرد بۆ شه‌خصیم و باسی منداڵی و خانه‌واده‌که‌میان هێنایه‌ ئاراوه‌. سوکایه‌تی له‌ دوای سوکایه‌تی تا ئێستاش هکه‌ کۆتایی 2016 یه‌ هه‌ر به‌رده‌وامه‌.

................................................................................

یه‌که‌مین که‌سێک که‌ خۆم داوام کرد دیبه‌یتی له‌گه‌ڵ ساز بکه‌م مه‌لا کرێکار بوو، به‌ڵام ئه‌و ڕازی نه‌بوو، بێ هیچ گرفتێک ئه‌م داوایه‌م دووباره‌ نه‌کرده‌وه‌و پێم وابوو دیبه‌یت ئه‌خلاقه‌ نه‌ک زۆر لیکردن، ئه‌ویش ئازاده‌ له‌وه‌ی ده‌یکات یان نایکات. بۆ به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ش بڕواننه‌ ئه‌م لینکه‌ که‌ ڕۆژنامه‌یه‌کی نه‌رویجیه‌و باسی ئه‌وه‌ی کردووه‌که‌ داوای دیبه‌یتم له‌ مه‌لا کرێکار کردووه‌ به‌ڵامئه‌و ڕازی نه‌بووه‌.

https://www.dagbladet.no/nyheter/2008/09/27/548371.html

.......................................................................

دووهه‌م که‌س که‌ داوام کرد دیبه‌یتم له‌گه‌ڵ ساز بکات دکتۆر عبداللطيف بوو له‌ کوردستان.

له‌ بری ئه‌وه‌ی وه‌ڵامم بداته‌وه‌ سه‌ره‌تا سوکایه‌تیه‌کی زۆری پێ کردم ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاتێک من چوومه‌ته‌ مزگه‌وته‌که‌ی که‌ ئه‌و له‌وێ نه‌بووه‌ به‌ڵکو چه‌ند ساڵێکه‌ له‌و مزگه‌وته‌ نه‌ماوه‌، هه‌روه‌ها مه‌رجی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر دانام که‌ ده‌بێت باوه‌ڕم به‌ خودایه‌ک هه‌بێت ئینجا ئه‌و دیبه‌یتم له‌گه‌ڵ ساز ده‌کات.

منیش مه‌رجه‌که‌ی و سوکایه‌تیه‌که‌شم قبوڵ کردو داوام لێ کرد که‌ با دیبه‌یته‌که‌ بکه‌ین به‌ڵام ئه‌و وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه‌.

بۆ به‌ڵگه‌ بڕوانه‌ ئه‌م لینکه‌

https://www.youtube.com/watch?v=YFRjBA5ULyQ&index

جارێکی تریش داوام لێکرده‌وه‌، چومه‌ مزگه‌وتی به‌هه‌شت چونکه‌ بۆ خۆی وتی من له‌وێم، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش هه‌ر به‌ سوکایه‌تی وه‌ڵامی دامه‌وه‌و به‌ ئیستفزازه‌وه‌ ده‌یگوت کاتێک مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی دێت بۆ دیبه‌یت من له‌ مزگه‌وته‌که‌ نیم.

بڕوانه‌ ئه‌م لینکه‌

https://www.facebook.com/M.Halabjaiy/videos/1016729905059350/

دکتۆر پێی وابوو من ئاماده‌م بچمه‌ ناو مزگه‌وته‌که‌وه‌ تا دیبه‌یتی له‌گه‌ڵ ساز بکه‌م، بێ ئاگا بوو له‌وه‌ی سازدانی دیبه‌یت شوێنی دیاریکراوو کاتی دیاری کراوو بابه‌تی دیاریکراوو خۆئاماده‌کردنی ده‌وێت نه‌ک من بچمه‌ ناو مزگه‌وته‌که‌وه‌و ملی باریکم بخه‌مه‌ ژێر ڕه‌حمی فتواکه‌یه‌وه‌.

به‌ کورتی ئه‌میش سوکایه‌تی خۆی پێ کردم و سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌ مه‌رجه‌کانیشی ڕازی بووم که‌ چی کۆمه‌ڵێک سوکایه‌تی پێ کردم و ئاماده‌ی دیبه‌یته‌که‌ نه‌بوو.  

..........................................................................

سێهه‌م که‌س دکتۆر مثنی امین بوو، ئه‌میان خۆی داوای کردو وتی ته‌حه‌دداکه‌ی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی قبوڵ ده‌که‌م و ئاماده‌م دیبه‌یتی له‌گه‌ڵ ساز بکه‌م، به‌ڵام :

پێش ئه‌وه‌ی ڕیکلامی بۆ بکرێت به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌مان کرد، من خۆم ته‌له‌فۆنم بۆ کردو قسه‌مان کرد، له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ ڕێککه‌وتین، ته‌نانه‌ت په‌یمانی ئه‌وه‌شم پێدا که‌ له‌ کاتی خۆم زیاتری پێ ببه‌خشم، ئه‌گه‌ر من نیو سه‌عات قسه‌م کرد ئه‌وه‌ ٤٥ ده‌قه‌ قسه‌ بکات. هیچ کێشه‌یه‌ک نه‌بوو، ته‌له‌فزیۆنی ئێن ئاڕ تی سپۆنسه‌ری بۆ کردو نزیکه‌ی دوو مانگ ریکلامی بۆ کرا، ئه‌و هه‌موو ڕیکلامه‌ی بۆ کرا دکتۆر مثنی هیچ قسه‌یه‌کی نه‌بوو به‌ڵام له‌ کۆتا ڕۆژه‌کانداو له‌ دواهه‌مین نه‌فه‌سدا په‌شیمان بوه‌وه‌،

ئه‌و به‌یانیه‌ی که‌ دیبه‌یته‌که‌ی تێدا په‌خش ده‌کرا بۆ ئێواره‌که‌ی له‌ که‌ناڵی NRT کۆبوینه‌وه‌ تا کاته‌کان دابه‌ش بکه‌ین، من چه‌ند قسه‌ بکه‌م، ئه‌ویش چه‌ندو ئاماده‌بوانیش چه‌ند پرسیار بکه‌ن، که‌چی له‌ کتوپڕێکدا دکتۆر مثنی وتی من دیبه‌یت ناکه‌م! وتمان بۆ ، وتی حاجی له‌تیف سوێندی لێ خواردم ئه‌گه‌ر ئه‌و دیبه‌یته‌ بکه‌م لێم عاجز ده‌بێت، پاش که‌میکی تر وتی ماڵه‌وه‌شمان رازی نیه‌، پاش که‌میکی تر وتی دایکیشم ڕازی نیه‌، کۆمه‌ڵیک قسه‌ی تری کرد که‌ ئێستا کاتی باسکردنی نیه‌.

ئیتر ئه‌م دیبه‌یته‌ش هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌، ئه‌م دکتۆره‌ که‌ خاوه‌نی پێنج بڕوانامه‌ی باڵایه‌، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتووه‌و سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کگرتووه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق ، له‌ منی (وه‌ک خۆی ده‌ڵێت مێ مسته‌واو نه‌خوێنه‌وار) تۆقی و په‌شیمان بوه‌وه‌. دواتریش له‌ ڕوویه‌کی بێ شه‌رمانه‌دا و له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن گوتی بۆیه‌ دیبه‌یته‌که‌م نه‌کردووه‌ چونکه‌ مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی سوکایه‌تی به‌ ئیسلام ده‌کرد، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا په‌یمانم پێدابوو که‌ بابه‌تێکی ته‌واو ته‌واو زانستی بێت و دوور بێت له‌هه‌موو سوکایه‌تیه‌ک، به‌ڵام ئه‌و بڕیاری دابوو که‌ په‌شیمان ببێته‌وه‌.

بێگومان دکتۆر مثنی نازانیت که‌ ته‌واوی قسه‌کانمان تۆمار کردووه‌، ئه‌گه‌ر ده‌ڵێت وا نیه‌، با به‌ ده‌نگی خۆی بڵاوی بکاته‌وه‌ و بڵێت من نه‌موتوه‌ کێ و کێ و دایکم و ئه‌وانی تر ڕازی نه‌بوون، با بڵێت من شتی وام نه‌وتوه‌، به‌ڵام به‌ ده‌نگی خۆی بڵاوی بکاته‌وه‌، چونکه‌ ئه‌گه‌ر به‌ نوسین بێت دوایی ده‌توانێت نکوڵی لێ بکات، به‌ڵام به‌ ده‌نگ ناتوانێت بڵێت من نه‌بووم، ئه‌گه‌ر به‌ ده‌نگ بڵاوی کرده‌وه‌و وتی ئه‌مه‌ی من باسی ده‌که‌م ڕاست نیه‌ ئه‌و کات ته‌واوی تۆماره‌که‌ بڵاو ده‌که‌مه‌وه‌.

بڕوانه‌ ئه‌م لینکه‌

https://www.youtube.com/watch?v=Mw0k_v-mU8o&index

............................................................................

به‌ دڵنیایه‌وه‌ هه‌ر ئه‌م که‌سانه‌ نه‌بوون داوای دیبه‌یت له‌ من بکه‌ن به‌ڵکو که‌سانی تریش زۆر هه‌بوون به‌ڵام سه‌رینه‌گرتووه‌، بۆ نموونه‌ به‌ڕێزێکی تر هه‌بوو له‌ هۆڵه‌ندا، ناوی کاک په‌یام بوو، ئه‌میش خۆی داوای دیبه‌یتی له‌ من کرد، منیش ڕازی بووم، به‌ ویژدانه‌وه‌ ده‌یڵێم که‌ زۆر زۆر به‌ ڕێزو به‌ ئه‌ده‌به‌وه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کردم، وتی شوێنم ئاماده‌ کردووه‌، ته‌نانه‌ت وتی خۆم و ماڵ و منداڵم له‌ خزمه‌تداین، خۆشحاڵیش ده‌بین خۆت و ماڵ و منداڵت بێن و خه‌می هیچ شتێکتان نه‌بێت، وتیشی قسه‌م له‌گه‌ڵ پۆلیسیش کردووه‌ تا ئاگادار بن، ئیتر زۆر به‌ڕێزه‌وه‌ میوانداری دیبه‌یته‌که‌ی کردم، منیش ده‌ستخۆشیم لێ کرد، به‌ڵام نه‌کرا چونکه‌ هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتن هه‌بوو.! ئه‌ کاک په‌یامه‌ به‌رنامه‌یه‌کی دانابوو که‌ پێچه‌وقانه‌ی دیبه‌یت بێت، بۆ نموونه‌ دیبه‌یتکردن ده‌بێت له‌هۆڵێکی کراوه‌دا بێت، خه‌ڵکانیک ئاماده‌ بن و له‌ نزیکه‌وه‌ ئاگادارو به‌شدار بن.، به‌ڵام کاک په‌یام ده‌یویست له‌ناو ماڵه‌که‌ی خۆیدا دیبه‌یته‌که‌ بکه‌ین!!! له‌ماڵه‌که‌ی خۆیدا دانیشین و بۆ خۆمان قسه‌ بکه‌ین. منیش ڕه‌فزم کرد، ئاخر به‌ چ ده‌لیلێک و به‌ چ ئه‌قڵێک و به‌ چ لۆژیکێک من بچمه‌ ماڵه‌که‌یه‌وه‌و دیبه‌یت بکه‌ین؟؟؟ ئایا له‌ دونیاداو له‌ مێژوودا کاری له‌م جۆره‌ کراوه‌.؟؟

........................................................................................................

هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێکی تریش داوایان کردووه‌. ئه‌مه‌ ناوی هه‌ندێکیانه‌ که‌ زۆربه‌یان ناوی وه‌همیم و که‌س نایانناسێت:

کوڕه‌ جوانه‌که‌، من موسڵمانم، قوتابی زاکیر نایک، بوخاري، ئه‌رسه‌لان عومه‌ر، ابراهیم سابیر، کچی ئیماندار، ماکوان که‌ریم، مه‌لایه‌کیشیان تێدایه‌ به‌ناوی کوڕی پاک، زۆرو زۆری تر که‌ ڕه‌نگه‌ دواتر بێنه‌وه‌ خه‌یاڵم. سه‌رتاپاکه‌یان بێ مسته‌وابوون بۆیه‌ هیچ کات حه‌زم نه‌کردووه‌ لییاننزیک ببمه‌وه‌، له‌ڕوی که‌سایه‌تیه‌وه‌ هیچ کێشیه‌کم له‌گه‌ڵیان نیه‌ به‌ڵام وه‌ک زانست و زانیاری بێ مسته‌وابوون بۆیه‌ ڕه‌فزم کردبوون. به‌ڵام ئه‌م دوانه‌ی کۆتایی چیرۆکی خۆیان هه‌یه‌:

دوو که‌س هه‌ن به‌ ناوه‌کانی، مه‌لا عه‌بدالحميده‌ ناسراو به‌ کوڕی پاک له‌گه‌ڵ ماکوان که‌ریم. ئه‌وان زۆر له‌سه‌ر بابه‌تی من دواون، خۆزگه‌ دواندنه‌که‌شیان له‌ئاستێکی هێنده‌ بوایه‌ مرۆڤ ڕوی بهاتایه‌ وه‌ڵامیان بداته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌و بێ مسته‌وایه‌شیاندا په‌یتا په‌یتا داوای دیبه‌یتیان لێ کردووم، زوو زووش ئه‌وه‌یان بڵاو ده‌کرده‌وه‌ که‌ هیچ مه‌رجێکیان نیه‌، له‌هه‌ر شوێنێک بێت، له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێک بێت، ئه‌وان ئاماده‌ن.

ڕاستی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ من حه‌زم به‌ دیبه‌یتی ئه‌م دوو که‌سه‌ نه‌کردووه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ زۆرێک له‌ هاوڕێکانم ، هه‌ر بۆ ده‌مکوتکردنیش بێت داوایان کرد بیکه‌م، بۆیه‌ وه‌ڵامم دانه‌وه‌ که‌ به‌ڵێ ئاماده‌م به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانن که‌ دیبه‌یت ئه‌خلاقه‌، لێکتێگه‌یشتنه‌ نه‌ک سوکایه‌تی، وه‌ شتی تریش، به‌ڵام ئه‌وان سوکایه‌تیان پێ کردم.

بۆ نموونه‌ بڕوانه‌ ئه‌م لینکه‌ که‌ نزیکه‌ی ساڵێکه‌ نوسیومه‌

https://www.facebook.com/M.Halabjaiy/videos/1037651146300559/

هه‌روه‌ها بڕوانه‌ ئه‌م لینکه‌ که‌ له‌ ساڵی 2014دا نوسیومه‌

https://www.facebook.com/M.Halabjaiy/photos/a.271410366257978.66346.271392282926453/737244159674594/?type=3&theater

 به‌ڵام ئه‌وان سوکایه‌تیان پێ کردم

بۆ نموونه‌ بڕوانه‌ ئه‌م لینکه‌

https://www.facebook.com/M.Halabjaiy/videos/1064235533642120/

ده‌رباره‌ی ماکوان که‌ریم ، له‌ ڕاستیدا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ هه‌ر به‌ سوکایه‌تی هێانی، منیش هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ڕێزم لێ نه‌گرتو حسابم بۆ نه‌کردو وه‌ڵامم نه‌دایه‌وه‌.

 به‌ڵام وه‌ک ئه‌خلاقی خۆم که‌ باوه‌ڕم به‌ دیالۆگ و پێکه‌وه‌ ژیان و لێبورده‌یی هه‌بووه‌ بڕیارم دا دوا ده‌رفه‌ت بده‌مه‌ ئه‌م دووانه‌و به‌م نوسینه‌ داوام له‌هه‌ردوکیان کرد که‌ ئه‌وان هه‌ردووکیان و من هه‌ر خۆم، دوو به‌رامبه‌ریش کاتیان هه‌بێت و پێکه‌وه‌ دیبه‌یت بکه‌ن:

دواهه‌مین ده‌رفه‌ت بۆ مه‌لا عبدالحمید ناسراو به‌ کوڕی پاک و ماکوان که‌ریم

مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی

یه‌کێک له‌ به‌دبه‌ختیه‌کانم ئه‌وه‌ بووه‌ ئه‌م دوو ناوه‌ی سه‌ره‌وه‌ زۆر ده‌مێکه‌ خۆیان به‌ناوی مندا هه‌ڵواسیوه‌، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ نه‌یانتوانیوه‌ وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌و بابه‌ته‌کانیشم به‌به‌ڵگه‌و به‌شێوه‌یه‌کی زانستی بده‌نه‌وه‌، له‌ئاکارێکی دوور له‌ پره‌نسیپی میدیایی و دوور له‌ هه‌موو ئه‌خلاقێکی شایسته‌و جوانی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵساون به‌بڵاوکردنه‌وه‌ی درۆو دووڕوویی و بوختان و چه‌واشه‌کاری و هه‌ڵبه‌ستنی بابه‌ت و بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگی خه‌ڵک که‌ خوشکو خزمی من بن، کاره‌که‌یان ئه‌وه‌نده‌ له‌ئاستێکی نزمدایه‌ که‌ جگه‌ له‌خۆیان له‌ ئه‌خلاقی هیچ مرۆڤێکی ڕێزداردا نیه‌و ئه‌وه‌ی که‌مێک ڕێزدار بێت ئه‌م ئاکاره‌ به‌شایسه‌ته‌ی نازانێت بڵاویان بکاته‌وه‌، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵیانداوه‌ که‌سایه‌تم بشکێنن، بۆ خۆ به‌ به‌رز ڕاگرتنیش زوو زوو لێره‌و له‌وێ داوای دیبه‌یتم لێ ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ بڵاوده‌که‌نه‌وه‌ که‌ من هیچ نازانم، عه‌ره‌بی نازانم، ڕه‌خنه‌کانم بێ بنه‌مان، بوێری ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یانم نیه‌.

منیش، که‌ چه‌ند جارێک ڕازی بووم و ده‌رفه‌تم پێ داون که‌ ئه‌و دیبه‌تانه‌ بکرێت، به‌ڵام له‌سه‌ر چه‌واشه‌کارییان به‌رده‌وام بوون، سوکایه‌تی دوای سوکایه‌تی به‌ منیان کردووه‌، هه‌روه‌ک منداڵ و هه‌رزه‌کار، وه‌ک کاڵفام و تازه‌ پێگه‌یشتوو موخاته‌به‌یان کردووم. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ڕووم نه‌هاتووه‌و مه‌به‌ستیشم نه‌بووه‌ که‌ پێداگریان لێ بکه‌م، چونکه‌ به‌ڕاستی وه‌ڵامی ئه‌م جۆره‌ که‌سانه‌ که‌ باگراوندێکی مه‌عریفیان نیه‌، سه‌خته‌.! ئه‌گه‌ر ئێمه‌ وه‌ڵامی ئه‌و که‌سانه‌مان بدایه‌ته‌وه‌ ده‌بوایه‌ سه‌دان ساڵ ته‌مه‌نمان درێژه‌ی بکێشایه‌.

به‌ڵام بێ وه‌ڵامی ئه‌م دواییه‌ی من وای کردووه‌ که‌ ئه‌وان بتوانن بیرو هزری چه‌ند کاڵفامێک به‌لای خۆیاندا ڕاکێشن، وایان تێگه‌یاندون که‌ پڕوپاگه‌نده‌کانیان ڕاست بن، به‌ڵام سه‌رتاپایان درۆو بوختانه‌، سه‌رتاپایان ڕوویه‌کی تری داعشه‌و له‌به‌رگێکی تردا خۆیان نمایش کردووه‌، ڕاست ناکه‌ن و هه‌رکات هه‌ڵمه‌تێکم بۆ بردبن به‌ پاساوی جیاجیا پاشه‌کشه‌یان کردووه‌، بۆیه‌ لای من جگه‌ وه‌ک داعشێکی ده‌مامکدار هیچی دیکه‌ نین، ئه‌گه‌ر، ئه‌گه‌ر بوێریان تێدایه‌و له‌گه‌ڵ خۆیان و کاڵفامه‌کانیاندا ڕاستگۆن، ئه‌گه‌ر سوێند بخۆن که‌ ئه‌وه‌ی داعش کردی، به‌ کوشتارو سه‌ربرین و ده‌ست بڕین و هه‌ڵواسین و له‌خاچدان و جینۆسایدی ئێزیدیه‌کان و ڕفاندنی خانمه‌کانی شنگاڵ و ده‌وروبه‌ری و به‌کۆله‌کردنیان و ده‌ستدرێژیکردنه‌سه‌ریان و تاد، په‌یوه‌ندیان به‌ ئیسلامه‌وه‌ نیه‌، به‌ ناچاری هه‌ندێک له‌ ڕێزی خۆم ده‌شکێنم بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌زمه‌ مسته‌وای ئه‌وان و بۆ چه‌نده‌هه‌مین جاری تر ئاماده‌یی خۆم نیشان ده‌ده‌م بۆ دیبه‌یته‌کانیان.

ئه‌و مه‌رجانه‌ی که‌ مه‌لا عبدالحمید ناسراو به‌ کوڕی پاک و ماکوان که‌ریم له‌سه‌ر من بڵاویان کردوه‌ته‌وه‌ ((بێ گومان ئه‌م مه‌رجانه‌یان به‌ ده‌نگ و ڕه‌نگ بڵاویان کردوه‌ته‌وه‌و لای خۆم پارێزراوه‌)) ئه‌مانه‌ن.

١- مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی چ بابه‌تێکی پێ خۆشه‌ بێ منه‌ت بێت با خۆی هه‌ڵیبژێرێت.

٢- ده‌بێت له‌سه‌ر یه‌ک ته‌وه‌ر بێت نه‌ک چه‌ند ته‌وه‌رێک.

٣- کاته‌کان وه‌ک یه‌ک و به‌یه‌کسانی دابه‌ش بکرێن.

٤- له‌هه‌ر شوێنێک، له‌هه‌ر وڵاتێک و له‌هه‌ر شارێک و له‌هه‌ر هۆڵێک مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی پێی خۆش بێت با هه‌ڵیبژێرێت و بێ منه‌ت بێت ئێمه‌یش ئاماده‌ین. ته‌نانه‌ت هۆڵیشی بۆ دابین ده‌که‌ین، ئاسایشیش بۆ ژیانی دابین ده‌که‌ین.

لێره‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نم که‌ من (مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی) ڕه‌زامه‌ندم به‌هه‌موو مه‌رجه‌کانیان، به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌بێت ئه‌وانیش ڕازی بن به‌م مه‌رجانه‌ی من

١- لیژنه‌یه‌ک پێکبێت که‌ ژماره‌یان سێ که‌س بێت، هه‌رسێکیان مه‌نهه‌جی توێژینه‌وه‌ی (بحث)یان خوێندبێت، ، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌وه‌ بده‌ن کێ بابه‌ته‌که‌ی زانستی بووه‌، کێ به‌ ئه‌کادیمی بابه‌ته‌که‌ی پێشکه‌ش کردووه‌، هه‌روه‌ها کێ درێژدادڕی و شتی لابه‌لاو قسه‌ی سۆزداری ده‌کات و دوور له‌هه‌موو پێوه‌رێکی ئه‌خلاقی دیبه‌یت ده‌کات.

٢- به‌کارهێنانی سه‌رچاوه‌کان نابێت له‌ قورئان و حه‌دیسه‌ صه‌حیحه‌کان تێپه‌ڕ بکات، قورئان دیاره‌ به‌ڵام هه‌ر حه‌دیسێکی صه‌حیح باس کرا ده‌بێت سه‌رچاوه‌که‌ی نیشانی لیژنه‌که‌ بدرێت گه‌ر صه‌حیح نه‌بوو یان ته‌ڵه‌که‌بازی تێدا بوو پێشکه‌شکاره‌که‌ی له‌ دیبه‌یته‌که‌ ده‌رده‌کرێته‌ ده‌ره‌وه‌.

٣- من کوردستانم بۆ دیبه‌یته‌که‌ هه‌ڵبژارد،‌ سلێمانی، ڕانیه‌، کۆیه‌، چه‌مچه‌ماڵ، هه‌ولێر، خۆیان شوێنێکیان هه‌ڵبژێرن، هۆڵ ئاماده‌ بکه‌ن، هه‌ر خۆشیان کۆڕه‌که‌ به‌ڕێوه‌ ببه‌ن. ئازادو سه‌رپشک بن له‌به‌ڕێوه‌بردنی کۆڕه‌که‌.

به‌ڵام ئه‌گه‌ر (ئه‌گه‌ر) کوردستانیان پێ باش نیه‌و که‌سێکیان هۆکارێکی هه‌یه‌ که‌ توانای نیه‌ سه‌ردانی کوردستان بکات ده‌بێت به‌ڵگه‌ی هه‌بێت، به‌به‌ڵگه‌وه‌ بیسه‌لمێنیت که‌ ناتوانێت سه‌فه‌ری کوردستان بکات، ئه‌وکات من بیری لێ ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ شوێنه‌که‌ی بگۆڕم و بچمه‌ ناو ئه‌و وڵات و شارانه‌وه‌ که‌ ئه‌وان لیی نیشته‌جێن بۆ نموونه‌ شاری یۆتۆبۆری له‌ سوید، که‌ کوڕی پاک لێی نیشته‌جێیه‌، یاخود شاری فرێدریکستاد له‌ نه‌رویج که‌ ماکوان لێی نیشته‌جێیه‌، به‌ڵام ده‌بێت به‌ڵگه‌یان هه‌بێت که‌ توانای سه‌فه‌ری کوردستانیان نیه‌، هه‌روه‌ک چۆن له‌ کوردستان ئه‌وان هۆڵ ئاماده‌ ده‌که‌ن، هه‌ر خۆشیان کۆڕه‌که‌ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن و هه‌ر خۆشیان ئازادو سه‌رپشکن له‌به‌ڕێوه‌بردنی کۆڕه‌که‌ به‌هه‌مان شێوه‌ منیش له‌و دوو شاره‌ هه‌ر خۆم ئازادو سه‌رپشک ده‌بم.

٤- دیبه‌یت له‌گه‌ڵ هه‌ردووکیان ده‌که‌م له‌یه‌ک کاتداو به‌یه‌ک بابه‌ت و له‌یه‌ک هۆڵدا. به‌تاک تاک و له‌ دوو ڕۆژی جیاوازدا دیبه‌یتیان له‌گه‌ڵ ناکه‌م و ته‌نها یه‌ک ڕۆژیان بۆ ته‌رخان ده‌که‌م. ئه‌وان ده‌توانن هه‌ر که‌سه‌و به‌رپرسیارێتی وه‌ڵامی خۆی له‌ئه‌ستۆبگرێت، یان پێکه‌وه‌و به‌ هاوبه‌ش وه‌ڵامم بده‌نه‌وه‌ یاخود تاک تاک، خۆیان هه‌ڵیبژێرن. چه‌ند کات بۆ من ته‌رخان کرا دوو ئه‌وه‌نده‌ کات بۆ ئه‌وانیش ته‌رخان ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر من یه‌ک کاژمێر کاتم گرت ئه‌وانیش یه‌کی یه‌ک کاژمێر کاتیان هه‌بێت که‌به‌هه‌ردووکیانه‌وه‌ ده‌کاته‌ دوو کاژمێر.

له‌ڕاستیدا من ئاماده‌ی دیبه‌یت ده‌بم نه‌ک چه‌له‌حانێ و وتی وتی.!! له‌ دیبه‌یتدا ئه‌خلاقی دروستی زانستی و فکری و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌، وتن و گوێگرتن ئینجا وه‌ڵامدانه‌وه‌ هه‌یه‌. ئه‌خلاقی دیبه‌یتکردن ئاوایه‌. بۆیه‌ هه‌رشتێکی زیاده‌ ڕووبدات، ته‌نهاو ته‌نها خۆیان به‌رپرسیارێتی ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی هه‌ڵده‌گرن که‌ پێش وه‌خت نازانم ئه‌نجامه‌که‌ی به‌چی ده‌گات، ده‌بێت سه‌رکه‌وتووش خه‌ڵات بکرێت و سه‌رنه‌که‌وتوو بخرێته‌ ژێر چه‌تری ویژدانی سه‌رکه‌وتوه‌وه‌.

دوای دیبه‌یته‌که‌ لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌ته‌کان ده‌بێت ئه‌م ئه‌م بڕیارانه‌ بدات:

یه‌که‌م : ده‌بێت ئه‌و که‌سه‌ دیاری بکرێت که‌ له‌ڕووی زانستی و ئه‌کادیمی و ڕه‌خنه‌یی و بابه‌تیه‌وه‌ به‌شداری دیبه‌یته‌که‌ی کردو سه‌رکه‌وتوو بوو.

دووهه‌م: له‌ پێش دیبه‌یته‌که‌دا، ناوو کۆد و هه‌موو شتێکی یوتوب و په‌یج و ئه‌کاونتی فه‌یسبووکه‌کانی هه‌رسێکمان ته‌سلیم به‌ لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆڕ بکرێت، دواتر ته‌سلیم به‌ که‌سی سه‌رکه‌وتووی دیبه‌یته‌که‌ بکرێت تا به‌ئاره‌زووی خۆی به‌کاریان بهێنێت.

سێهه‌م : که‌سانی دۆڕاو بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ هیچ چالاکیه‌کی نوسین و ده‌نگ و ڕه‌نگی فکرو هزری ئیسلامی ساز ناکات، سلبی بن یان ئیجابی جیاوازیان نیه‌.

چوارهه‌م: ته‌واوی دیبه‌یته‌که‌ به‌ زمانی کوردیه‌ و به‌کارهێنانی هه‌ر وشه‌یه‌کی عه‌ره‌بی یان هه‌ر زمانێکی تر به‌بێ ماناکردنی بۆ کوردی قه‌ده‌غه‌یه‌.

پێنجهه‌م : ته‌واوی دیبه‌یته‌که‌ تۆمار ده‌کرێت بێ بچڕین و مونتاژکردن، سه‌د له‌سه‌د وه‌ک خۆی بڵاوده‌کرێته‌وه‌.

شه‌شهه‌م: ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێکیان نه‌یویست یان به‌ پێوستی نه‌زانی یان به‌هه‌ر بڕوبیانویه‌کی تر نه‌یتوانی ئاماده‌ بێت به‌ دۆڕاو ده‌ژمێردرێت و بڕیاری لیژنه‌که‌ ئه‌ویش ده‌گرێته‌وه‌.

تێبینی:

له‌ یه‌ک هه‌فته‌وه‌ بۆ ده‌ ڕۆژ چاوه‌ڕێی وه‌ڵام ده‌که‌م، ته‌نها وه‌ڵام، به‌ڵی یاخود نه‌خێر، هه‌ر بڕوبیانویه‌کی تر ڕاکردن و خۆشاردنه‌وه‌یه‌، چونکه‌ من هیچ مه‌رجێکی ناشایسته‌ی وام نه‌نوسیوه‌ که‌به‌ربه‌ست بۆ دیبه‌یته‌که‌ دروست بکات، دوای وه‌رگرتنی وه‌ڵامه‌که‌ش ماوه‌ی یه‌ک مانگێک تا مانگ و نیوێک ته‌رخان ده‌کرێت بۆ سازدانی دیبه‌یته‌که‌.

ئه‌مه‌ دواهه‌مین ده‌رفه‌ته‌ وه‌ک دیاریه‌ک به‌و دوانه‌ی ده‌به‌خشم، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ڕاست ده‌که‌ن و خاوه‌نی فکرو زانست و زانیاری و دینێکی موته‌کامیلن، ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی وه‌ک که‌سێکی ناڕاست بناسێنن، ئه‌گه‌ر ئه‌خلاقی دیبه‌یت و ئه‌خلاقی دینیان ڕێک و ڕه‌وانه‌، پێویست به‌ بڕوبیانوو ناکات، با که‌مێک جورئه‌تیان تێدا بێت و ڕوبه‌ڕوم ببنه‌وه‌، داوای لێبوردنیش له‌ هاوڕێکانی خۆم ده‌که‌م که‌ به‌م ئاسته‌ نزمه‌وه‌ به‌شداری ئه‌م دیبه‌یته‌ ده‌که‌م.

مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی

25 . 10 . 2016

......................

وه‌ک ده‌بینن ته‌واوی خاڵه‌کانم په‌یوه‌ندیان به‌ دیبه‌یته‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌ر گۆشه‌یه‌کی ئه‌م خاڵانه‌ بگریت، له‌ هه‌ر سوچێکه‌وه‌ لێی بڕوانیت له‌ ئاستێکی باڵادا نوسراوه‌ ، گوتارێکی هێمن، موخاته‌به‌یه‌کی ڕێکوپێک، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک به‌لای بابه‌تی شه‌خصی ئه‌واندا نه‌چووم، پڕ له‌ ڕێزو حورمه‌ت ، دوور له‌ هه‌موو سوکایه‌تیه‌ک

 ئه‌م نوسینه‌م له‌م لینه‌که‌دا بڵاوکردوه‌ته‌وه‌

https://www.facebook.com/M.Halabjaiy/photos/a.271410366257978.66346.271392282926453/1194212050644467/?type=3

ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بێت له‌ژێر بڵاوکراوه‌که‌ی خۆمدا کۆمێنتێکم نوسیوه‌، ئه‌گه‌ر‌ بڕواننه‌ یه‌که‌م کۆمێنت ئه‌وه‌ ده‌خوێننه‌وه‌ که‌ نوسیومه‌

 هه‌موو هاوڕێیانم ئاگادار ده‌که‌مه‌وه‌ به‌ وه‌ڵامێک وه‌ڵام ده‌درێمه‌وه‌ که‌ پڕ پره‌ له‌ جوێن و سوکایه‌تی و دانانی مه‌رجی نوێ، دڵنیام که‌ وا ده‌بێت، چونکه‌ ئه‌خلاقی ته‌واوی دینبازه‌کان به‌م شێوه‌یه‌ هاتوه‌و هه‌رواش ده‌بێت.

 بێ گومان قسه‌که‌م هاته‌ دی، وه‌ڵامێکیان داومه‌ته‌وه‌ که‌ پڕ پڕه‌ له‌ سوکایه‌تی و باسی شه‌خصی من

 بفه‌رموون سه‌ره‌تا بڕواننه‌ وه‌ڵامه‌که‌ی ماکوان کەریم

 نامەیەکی کراوە بۆ مەریوانی خەفیفە .. بە هەموو مەرجەکانی مەریوان خەفیفە رازیم، تۆ خەفیفە بوویت وجاسوس بوویت هەموو ژیانت چیرۆکی مەسینەهەڵگری بووە، پەت پەتێنت بۆ یه‌کێتی و پارتی کردووه‌. هیچ تێبینیەكم نیە لەسەر کۆڕو دیبەیتەکەی، بەدڵناییەوە بەخۆشحاڵیەوە ئامادەم لە کوردستانیش بێت، به‌ڵام ...... (به‌ڵام) منیش مەرجم هەیە: بەئاشکرا دوای لێبوردن بکات لە خەڵکی کوردستان لەسەرهەڵەو تاوانه‌کانت , جاش و خەفیفە و جاسوس بویت، جه‌للاد بویت، دوو ژنت هه‌یه‌، کڕین و فرۆشتنت به‌سەیاره‌ی علوجه‌وه‌ کردوه‌، فاڵگرەوە بویت، به‌ بڕوانامه‌ی ساخته‌وه‌ جێگه‌ت به‌ که‌مال هه‌ورامی لێژ کردوه‌، ئیقامەت له‌ نه‌رویج وه‌رگرتووه‌ گوایه‌ له‌ کوردستان کێشه‌ت هه‌یه‌ که‌چی ده‌چیته‌وه‌ بۆ کوردستان، درۆت به‌ ده‌می دەروێشەکانی حەمەی شێخ عەبدولکەریمی کەسنەزانه‌وه‌ کردووه‌، بەئاشکرا داوای لێبوردن لە منیش بکەیت کە به‌ باوکم ده‌ڵێن ئیستخبارات بووه‌.

لێره‌دا نوسینه‌که‌ پڕ له‌ سوکایه‌تی و مه‌رجه‌ سه‌خیفه‌کانی ماکوان ته‌واو بوو

 یه‌ک تێبینی بچووک

 ئه‌و له‌ داواکانیدا داوای له‌من کردووه‌ که‌ داوای لێبوردن بکه‌م له‌وه‌ی من وتومه‌ که‌ باوکی ئیستخبارات بووه‌، چونکه‌ ڤیدیۆیه‌ک له‌ یوتوب بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ که‌سێک به‌ناوی فه‌تاحی شێخ سه‌عیدی مه‌ڵکه‌ندی باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ باوکی ماکوان که‌ریم که‌ ناسراو بوه‌ به‌ شێخ عبدالکريم، جاسوس بوه‌و به‌ فه‌رمانی شۆڕش و به‌ فه‌رمانی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ ڕاپه‌ڕینه‌که‌دا کوژراوه‌.

 ئه‌مه‌ش لینکه‌که‌یه‌

https://www.youtube.com/watch?v=Wxgrn3Vrtes&list=PLckoPCtWIPZvVomyh1jhVpQ24HGDEb8LM

به‌ڵام من ئه‌مه‌ به‌ کێشه‌یخۆمی نازانم و کێشه‌ی خۆیه‌تی و په‌یوه‌ندی به‌ منه‌وه‌ نیه‌، ئامۆژگاریه‌کیشی ده‌که‌م که‌ هه‌تا نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ژیاندا ماوه‌ سه‌ردانی بکات و خۆیان له‌م په‌ڵه‌ ڕه‌شه‌ ڕزگار بکه‌ن، ئه‌مه‌ سودی هه‌یه‌ ئیتر که‌س تاوانبار نه‌کات چونکه‌ سودی نیه‌

 .................................................. 

دواتر مه‌لا عبدالحمید، کوڕی پاک، وه‌ڵامی داومه‌ته‌وه‌، زیاده‌شی خستوه‌ته‌ سه‌ر:

بۆ مەڕە مولحید

ئامادەم بە هەموو مەرجەکان

هەروەك کاك ماکوان کەریم نوسیویەتی لە کوردستان بێ هیچ مەرجێك

بێ هیچ مەرجێك. بەڵام ..... (به‌ڵام)

ئەوەی ماکوان کەریم نوسیویەتی قسەی منە. قسەمان یەكە

تۆ كوردت به‌ دڕنده‌ و پیاو كوژ ناساندوه‌ له‌ نه‌رویج

مەرجەکانی ماکوان کەریم وەك خۆی دادەنێمەوە .

ته‌نها ئه‌مه‌ی بۆ زیاد ده‌كه‌م :

داوای لێ بوردن له‌ وڵاتی نه‌رویج ده‌كه‌م كه‌ درۆم له‌گه‌ڵ كردن تا ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاته‌كه‌تانم وه‌رگرت

...................................................

 ئه‌م دوو نامه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ دوو وه‌ڵامی ئه‌و دوانه‌ بوون، ئێستا با بپرسین: ئایا به‌ ڕاست ئه‌م دوو که‌سه‌ وه‌ڵامی منیان داوه‌ته‌وه‌ و ئاماده‌ن دیبه‌یت بکه‌ن یان نا؟؟

هه‌ر که‌س ته‌ماشای سه‌ره‌تای نوسینه‌کانیان بکات، ئه‌و دوو دێڕه‌ی که‌ له‌سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی وه‌ڵامه‌که‌ نوسیویانه‌ (به‌ هه‌موو مه‌رجه‌کانی ڕازین و به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌) ئیتر ته‌واوی نامه‌که‌ نه‌خوێنیته‌وه‌ وا تێده‌گات که‌ ڕازی بوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ته‌واوی وه‌ڵامه‌که‌ بخوێنیته‌وه‌ تێده‌گات که‌ نه‌خێر ڕازی نه‌بوون و ڕایان کردووه‌.! ئه‌گه‌‌ر ئه‌وان نیازی دیبه‌یتیان هه‌بوایه‌ به‌ ئه‌ده‌بێکی جوانه‌وه‌ وه‌ڵامیان ده‌دایه‌وه‌و ئه‌و هه‌موو جوێن و سوکایه‌تی و نوسینه‌ بازاڕیه‌یان نه‌ده‌نوسی.!! ئه‌وان نه‌یانویستووه‌ دیبه‌یته‌که‌ بکه‌ن ئیتر به‌و جۆره‌ هێرشیان کردوه‌ته‌ سه‌ر شه‌خصیه‌تم، ده‌بوو، نه‌ک له‌به‌ر من به‌ڵکو هه‌ر له‌به‌ر هاوڕێ و برا موسڵمانه‌کانی خۆیان که‌مێک به‌ ئه‌ده‌ب بوونایه‌، که‌مێک به‌ ئه‌ده‌به‌وه وه‌ڵامیان بدایه‌ته‌وه‌ تا بیانوتایه‌ به‌ڕاستی دینه‌که‌مان فێری ئه‌خلاقی جوانی کۆمه‌ڵایه‌تی کردوین. ‌

ئه‌گه‌ر ئه‌وان نیازی کردنی دیبه‌یته‌که‌یان هه‌بوایه‌ بۆچی باسی شتێک ده‌که‌ن که‌ په‌یوه‌ندی به‌ دیبه‌یته‌وه‌ نیه‌؟؟

ئه‌گه‌ر ئه‌وان نیازی کردنی دیبه‌یته‌که‌یان هه‌بوایه‌ بۆچی له‌سه‌ره‌تادا ده‌ڵێن مه‌رجمان نیه‌ دواتر ده‌ مه‌رج ڕیز ده‌که‌ن؟؟ ئاخر چ بێ که‌رامه‌تێک ئه‌و مه‌رجانه‌ی قبوڵ ده‌کات؟ کێ هه‌یه‌ وجودی خۆی بسڕێته‌وه‌؟؟؟ ئه‌مه‌ چ وه‌ڵامێکه‌؟؟ ئه‌مه‌ چ حقدێکه‌؟؟ ئه‌مه‌ چ ڕق و کینه‌یه‌که‌؟؟

 ئه‌گه‌ر ئه‌وان کێشه‌ی بێ که‌رامه‌تیان نیه‌ بۆچی ئه‌م نوسینه‌ پڕ له‌بێ که‌رامتیه‌ ده‌نوسن؟؟ ده‌کرا بیانوتایه‌ به‌ مه‌رجه‌کانت ڕازی نین، یان به‌هه‌ندێکی ڕازین و به‌ هه‌ندێکی ڕازی نین، یان ده‌بێت فڵانه‌ مه‌رجت ئاواو ئاوای لێ بێت، به‌ڵام ئه‌وان هاتوون باسی شتی شه‌خصی من ده‌که‌ن

 چه‌ند مانگێک به‌ر له‌ ئێستا کوری پاک داوای دیبه‌یتی له‌ من کرد، منیش ڕازی بووم و نامه‌یه‌کم بۆ نارد که‌ ئاماده‌م و هیچ مه‌رجێکیشم نیه‌و ڕێزیشت ده‌گرم و کاتی زیاتریشت بۆ ته‌رخان ده‌که‌م، ئه‌ویش له‌ ڤیدیۆیه‌کدا وه‌ڵامی داومه‌ته‌وه‌ که‌ سوپاسم ده‌کات قبوڵی کردوه‌ به‌ڵام ئه‌و ئێستا ئاماده‌ نیه‌ بۆ دیبه‌یته‌که‌ به‌ڵکو ده‌بێت قسه‌ له‌سه‌ر هه‌موو به‌رنامه‌کانم بکات ئینجا ئاماده‌یه‌.

ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌

https://www.facebook.com/M.Halabjaiy/videos/1064235533642120

ئه‌وه‌ نزیکه‌ی وا بزانم ساڵیک ده‌بێت، سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵ بوو ، وا ساڵ خه‌ریکه‌ ته‌واو ده‌بێت و هه‌ر وه‌ڵامی نه‌داومه‌ته‌وه‌، تومه‌ز نیازی دیبه‌یتی نیه‌ به‌ڵکو نیازی بووه‌ له‌به‌ر چاوی خه‌ڵکی تفم تێکات. سه‌رباری ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌ویش درێژه‌ی دا به‌ خه‌باته‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌که‌ی ماکوان که‌ریم، ئه‌گه‌رچی نازانم چیان سه‌وز کردووه‌ به‌ڵام خوداکه‌یان له‌یه‌کیان نه‌کات هه‌ر بمێنن تا هه‌ست به‌ خۆمان بکه‌ین ئا به‌و ئاسته‌ نزمه‌ش نه‌یارمان هه‌یه‌.

مه‌لا عبدالحمید، کوڕی پاک، له‌ کاتێکدا به‌ ڤایبه‌ر قسه‌ی له‌گه‌ڵ که‌سێک کردووه‌، پێیان وتووه‌ ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه‌ مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی بناسین له‌ دیبه‌یته‌که‌دا لوولت ده‌کات، ئه‌ویش هێرشی زۆری کردوه‌ته‌ سه‌رم و ده‌ڵێت هه‌ر بیبینم تف ده‌که‌مه‌ ده‌موچاوی ئه‌و ئه‌و پیاوه‌ نیه‌ له‌گه‌ڵی دانیشم.

دیاره‌ له‌ قسه‌کانیدا باسی زۆری من کراوه‌،  نزیکه‌ی نیو کاژمێر قسه‌‌ی کردووه‌، هه‌ر هه‌موویان بۆ ناردووم، ده‌نگێکی ساف و بێ لکه‌، له‌ قسه‌کانیدا دان به‌وه‌دا ده‌نێت که‌ ئاگای له‌ پیلانێکی ته‌واو بێ ئه‌خلاقیه‌ که‌ به‌رامبه‌رم کراوه‌و له‌ئاینده‌دا ده‌کرێت.! که‌ ئه‌مه‌ تاوانه‌و سزای یاسایی له‌سه‌ره‌ (ئه‌مه‌ حه‌تمه‌ن ڕێوشوێنی یاسایی خۆی ده‌گرێت و له‌کاتی خۆیدا بڵاو ده‌کرێته‌وه‌).‌

ئه‌گه‌ر ده‌ڵێت من نه‌مگوتووه‌ (هه‌ر بیبینم تف ده‌که‌مه‌ ده‌موچاوی ئه‌و ئه‌و پیاوه‌ نیه‌ له‌گه‌ڵی دانیشم) ئه‌وه‌ من ئاماده‌م ده‌نگه‌که‌ بڵاو بکه‌مه‌وه‌، به‌ڵام په‌یمانم بداتێ له‌ واڵه‌که‌ی خۆی دایبه‌زێنێت بێ ئه‌وه‌ی هیچ کۆمێنتێکی له‌سه‌ر بنوسێت تا ماهیه‌تی بناسن، وا بزانم مه‌رجه‌که‌شم زۆر ئاسانه‌.! نه‌کات پێم بڵێت بڵاوی بکه‌ره‌وه‌، ڕه‌نگه‌ دوو جوێنیشم پێ بدات و بڵێ بێ منه‌ت به‌ بڵاوی بکه‌ره‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ ڕاست پێی وایه‌ نه‌یگوتووه‌ با په‌یمانم بداتێ که‌ له‌ واڵه‌که‌ی خۆیدا بڵاوی ده‌کاته‌وه‌ ئه‌وسا بۆی ده‌نێرم.

کوڕی پاک پیلانی هه‌بووه‌ له‌ کاتی دیبه‌یته‌که‌دا دیبه‌یت نه‌کات، ده‌یوسیت له‌ دیبه‌یته‌که‌دا هیچ نه‌ڵێت، به‌ڵکو تفم تێکات و ئیتر بڕوات

 هه‌ر که‌سێک ئه‌م نامانه‌ی ئه‌وان بخوێنێته‌وه‌و دواتر پێداگری بکات که‌ ئه‌م دیبه‌یته‌ بکرێت یان بێ که‌رامه‌ته‌، یان نازانێت ماناکانی که‌رامه‌ت چییه‌.!

 بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌م دوانه‌ بناسن بڕواننه‌ ئه‌م لینکانه‌

ده‌رباره‌ی کوڕی پاک

https://www.youtube.com/watch?v=ZZm2X2E70HY&index

https://www.youtube.com/watch?v=M_Zj2b63gQs&list

https://www.youtube.com/watch?v=NtKdcpjef20&index

https://www.youtube.com/watch?v=8PPjf9hlTUQ&index

https://www.youtube.com/watch?v=ui6bMMHdNAg&list

ده‌رباره‌ی ماکوان که‌ریم

https://www.youtube.com/watch?v=ypGzBwCKGUM&index

https://www.youtube.com/watch?v=CtGfmjulPF0&list

https://www.youtube.com/watch?v=0PHssYyVro0&list

https://www.youtube.com/watch?v=_s0aPpiaX34&index

به‌ڵگه‌ی دیکه‌ش له‌به‌رده‌ستدا هه‌یه‌ به‌ڵام به‌ نیاز نیم بڵاوی بکه‌مه‌وه‌ چونکه‌ کێشه‌ی شه‌خصیم له‌گه‌ڵی نیه‌

من ده‌مزانی که‌ ئه‌م دیبه‌یته‌ ناکرێت چونکه‌ ده‌مزانی که‌ ئه‌و مسته‌وایه‌یان نیه‌ بتوانن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ شته‌ گه‌وره‌کاندا بکه‌ن، ده‌مزانی که‌ زۆر به‌ بچوکی دێنه‌ پێشه‌وه‌، ده‌مزانی که‌ ناتوانن قه‌دری خۆیان بگرن و  بازاڕیانه‌ وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌، ده‌مزانی ده‌میان چ جنێوێک و هه‌گبه‌یان چ هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی تێدایه‌ بۆ هه‌ڵڕشتن، ده‌مزانی هه‌ڕه‌شه‌ی ترم لێ ده‌که‌ن، به‌ڵام داوای دیبه‌یته‌که‌م کرد تا حه‌قیقه‌تییان نیشانی هاوڕێکانی خۆم بده‌م نه‌ک ئه‌وان، من دڵنایم زۆرێک له‌ هه‌واداری خۆیان ته‌نها دوو سێ دێڕه‌که‌ی یه‌که‌میان خوێندوه‌ته‌وه‌ که‌ نوسیویانه‌ ڕازین و ئێمه‌ ئاماده‌ین و هیچ مه‌رجێکیشمان نیه‌، ئیتر ئه‌وی تریان نه‌خوێندوه‌ته‌ که‌ نوسراوه‌ به‌ڵام و دوای به‌ڵامه‌که‌ش ده‌ مه‌رجیان ڕیز کردوه‌ که‌ هه‌ر هه‌مووی په‌یوه‌ندی به‌ شه‌خصی منه‌وه‌ هه‌یه‌و کۆمه‌ڵێک جوێن و ده‌ربڕینی بازاڕی و شێوازی قسه‌کردنی سواوو کۆنن که‌ نه‌ک من به‌ڵکو هیچ که‌سێک له‌ دونیادا نیه‌ شه‌رمی هه‌بێت و ئاوا بدوێت. ڕه‌نگه‌ ئێستا هه‌ست به‌وه‌ نه‌که‌ن چ ده‌رفه‌تێکیان له‌ده‌ست چووه‌ به‌ڵام دڵنیام که‌ له‌ ئاینده‌دا په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌و بۆیان ده‌رده‌که‌وێت که‌ ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاقی جوان پێش دیبه‌یت و پێش فکرو پێش په‌یوه‌ندی و پێش ده‌ربڕین و ته‌نانه‌ت پێش تێگه‌یشتنیشه‌.

دیبه‌یت پێش ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بێت ئه‌خلاقه‌.!! پێش ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بێت ڕێزگرتنی خوده‌، ڕێزگرتنی به‌رامبه‌ره‌، نیشاندانی که‌سایه‌تی خوده‌‌ به‌ جوانترین شێوه‌و شێواز!!

 سێ هاوڕێی به‌ڕێزم سێ نامه‌یان بۆناردم ، بفه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌و نامانه‌ و بزانن هه‌ڵوێستیان چی بووه‌

 نامه‌ی یه‌که‌م به‌ڕێز بێستون دڕه‌یی

 نامه‌ی دووهه‌م به‌ڕێز دکتۆر پشتیوان

 نامه‌ی سێهه‌م به‌ڕێز فاتح مه‌حمود

 بڕوانه‌ ئه‌م لینکه‌

https://www.youtube.com/watch?v=S30KiGjgkVw&feature

 وا ده‌رده‌که‌وێت ئه‌م سێ هاوڕێ به‌ڕێزه‌م له‌ من باشتر ماهیه‌تی ئه‌و دوانه‌یان ناسیوه‌

دیبه‌یت کردن شێوازێکی مۆدێرنه‌ بۆ نزیکخستنه‌وه‌ی بۆچونه‌ جیاوازه‌کان، هۆکارێکی شارستانیه‌ بۆ له‌یه‌ک تێگه‌یشتن، دیبه‌یت شێوازێکه‌ له‌شێوازه‌ گشتیه‌کانی گوتاری گشتی، چه‌مکێکه‌ بۆ دروستکردنی گفتوگۆیه‌کی به‌رز له‌نێوان دوو که‌س یان زیاتر له‌سه‌ر ته‌وه‌رێکی دیاریکراو.

دیبه‌یت، به‌و جۆره‌ی که‌ شاره‌زایان لێی دواون، گفتوگۆیه‌کی فه‌رمیه‌و له‌چوارچێوه‌ی بابه‌تێکی دیاریکراودا، له‌ دانیشتنێکی گشتیدا جێبه‌جێ ده‌بێت، تێیدا پاساوو سه‌رچاوه‌و دۆکۆمێنت و به‌ڵگه‌ی جۆراوجۆر بۆ پشتگیری یان به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ ده‌خرێنه‌ڕوو. له‌زۆرینه‌ی جاره‌کانیشدا ئاماده‌بوان یاخود لیژنه‌یه‌که‌ی تایبه‌ت ده‌نگ و بڕیار له‌سه‌ر چۆنێتی و زانستی بابه‌ت و یاسایی به‌ڵگه‌کان و پۆزه‌تیڤ بۆ لایه‌کیان ده‌ده‌ن.

که‌وابوو گفتوگۆی دیبه‌یته‌که‌ پشبڕکێیه‌کی فه‌رمییه‌ که‌ به‌چه‌ند پره‌نسیپێک و له‌ سنورێکی دیاریکراودا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دادوه‌رێک یان سه‌رۆکی لیژنه‌یه‌ک دوا بڕیاری دادوه‌رانه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن. جاری واش هه‌یه‌ له‌و دیبه‌یته‌دا تاک یان کۆمه‌ڵێک به‌شداری بکه‌ن.

دیبه‌یت ده‌چێته‌ ژێر ڕکێفی بڕیاره‌کانی لیژنه‌که‌وه‌ که‌ ماف به‌هه‌موو لایه‌ک وه‌ک یه‌ک ده‌ده‌ن، وه‌ک کات و چۆنێتی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌رچاوه‌کان، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی گشتی، به‌شداربوانی دیبه‌یته‌که‌ له‌بارودۆخێکی تایبه‌تدا گفتوگۆ ده‌که‌ن که‌زیاتر له‌ ژینگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و زانسته‌وه‌ نزیکه‌، له‌ ته‌کنه‌لۆژیاوه‌ نزیکه‌و له‌هه‌موو ڕه‌وشتێکی نادروست دووره‌.

بۆیه‌ داوای لێبوردن له‌هاوڕێکانم ده‌که‌م که‌ ئه‌وه‌نده‌ خۆم بچووک کرده‌وه‌و ئه‌و هه‌ڵه‌ گه‌وره‌یه‌م کرد، من وامزانی ئه‌وانه‌ به‌ڕێزن و ئه‌ده‌بی دیبه‌یتیان هه‌یه‌! یه‌ک وشه‌ی ناشرین و یه‌ک وشه‌ی زبرم نه‌نوسیوه‌ که‌چی ئه‌وان هه‌ر له‌یه‌که‌م ڕسته‌یانه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ دواهه‌مین ڕسته‌ سوکایه‌تیان به‌ من کردووه‌، ئه‌وان زۆریان بڵاو کردوه‌ته‌وه‌ که‌ من هیچ نازانم، عه‌ره‌بی نازانم، خوێنده‌واریم نیه‌، باسه‌کانم هه‌ڵه‌ن و ڕاستیان تێدا نیه‌، وامزانی ئه‌م نامه‌یه‌ی من به‌ ده‌رفه‌تێکی باش وه‌رده‌گرن تا بۆ هه‌موو لایه‌کی بسه‌لمێنن که‌ ئه‌وه‌ی وتویانه‌ ڕاسته‌.

  ئیتر من له‌کوێ بزانم ئه‌خلاقی دیبه‌یتیان نیه‌.!!؟؟  من له‌کوێوه‌ بزانم ئه‌وان ده‌ترسن؟ من چوزانم درۆ ده‌که‌ن، من چوزانم هه‌ر به‌ ده‌م هیچیان نه‌هێشتوه‌ته‌وه‌و به‌ دوو که‌سه‌وه‌ ناتوانن یه‌ک دێڕی جوان بنوسن که‌ که‌سایه‌تی جوانی خۆیان نیشان بدات. من چوزانم که‌ ئه‌وان کێشه‌ی ئه‌خلاقیان هه‌یه‌ نه‌ک دیبه‌یت کردن، کێشه‌ی ئه‌خلاقیان هه‌یه‌ نه‌ک فکر، کێشه‌ی ئه‌خلاقیان هه‌یه‌ نه‌ک گفتوگۆی لۆژیکانه‌.

ئه‌وان گوێ به‌ بێکه‌رامه‌تیان ناده‌ن بۆیه‌ هه‌تا ماون نابینن که‌سێک دیبه‌یتیان له‌گه‌ڵ بکات که‌ خاوه‌نی که‌رامه‌ت بێت، به‌ڵکو وه‌ک هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر که‌ چۆن پشتگوێم خستوون خه‌ڵکانی به‌ڕێزیش وه‌ک من پشتگوێیان ده‌خه‌ن. ئی چی ده‌ڵێن با بڵێن، بێ گومان ده‌ڵێن رای کرد، نه‌یوێرا، ترسنۆک بوو، ئینجا شتی تریشم له‌سه‌ر بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌، با باش بزانن زه‌ڕڕه‌یه‌ک باکم نیه‌. که‌سێک که‌ کێشه‌ی ئه‌خلاقی هه‌بێت حه‌تمه‌ن ئه‌م قسانه‌ ده‌کات.! ئه‌م که‌سانه‌ که‌ ته‌له‌به‌ی مه‌لا کرێکار بوون ده‌بوایه‌ که‌مێک فێری ئه‌ده‌بی مه‌لا کرێکار بونایه‌ چونکه‌ به‌ ڕاستی دان به‌وه‌دا ده‌نێم، ئه‌گه‌رچی له‌گه‌ڵ مه‌لا کرێکاردا ناکۆکم به‌ڵام که‌مترین سوکایه‌تیم پێ نه‌کردووه‌و که‌مترین سوکایه‌تی پێ نه‌کردووم، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو کاتی خۆی بڵاویم کرده‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ر بچمه‌ ماڵی مه‌لا کرێکار خۆم به‌ ئه‌مینتر ده‌زانم وه‌ک له‌وه‌ی بچمه‌ ناو که‌عبه‌وه‌. به‌ڕاستیش وایه‌و له‌م ساته‌ وه‌خته‌شدا هه‌ر هه‌مان بڕوام هه‌یه‌.

بۆیه‌ به‌هه‌موو لایه‌کی ڕاده‌گه‌یه‌نم که‌ ئه‌و دیبه‌یته‌، به‌هۆی کێشه‌ی ئه‌خلاقی و باسکردنی ئه‌خلاق و سوکایه‌تی و بێڕێزی و بێ که‌رامه‌تیانه‌وه‌ ساز ناکرێت، دواهه‌مین ئامۆژگاریشم بۆ موسڵمانان ئه‌وه‌یه‌ گه‌ر ویستتان ئێمه‌ بێده‌نگ بکه‌ن به‌ باسکردنی شتی شه‌خصی ناتوانن ئه‌و کاره‌ بکه‌ن، به‌ڵکو به‌ فکر بیکه‌ن چونکه‌ فکر به‌ فکر ده‌کوژرێت، به‌ لۆژیک بیکه‌ن چونکه‌ لۆژیک به‌ لۆژیک ده‌کوژرێت ، به‌ زانست بیکه‌ن، به‌ زانیاری بیکه‌ن، به‌ نوسینی جوان، به‌ وه‌ڵامی جوان، به‌ داڕشتنی جوان، کتێب به‌ کتێب ده‌کوژرێت، گرنگ نیه‌ که‌ چی ده‌ڵێن و چی ده‌نوسن، به‌ڵام گرنگه‌ که‌ چۆنی ده‌نوسن.

کاتی خۆی گالیلۆ وتی ئه‌وه‌ ڕاست نیه‌ خۆر به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه‌ به‌ڵکو پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته‌، پیاوانی ئایینی مه‌سیحی گالیلۆیان ده‌ستگیر کردو هه‌ڕه‌شه‌یان لێ کرد ئه‌گه‌ر په‌شیمان نه‌بێته‌وه‌ ده‌یکوژن، ئه‌ویش په‌شیمان بوه‌وه‌، دواتر به‌ هاوڕێکانی وتوبوو ئێ ئه‌وه‌ خۆره‌ به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه‌ من بڵێم چی، من په‌شیمان ببمه‌وه‌ یان نه‌بمه‌وه‌ چی له‌ مه‌سه‌له‌که‌ ده‌گۆڕێت؟ ئه‌وه‌ حه‌قیقه‌ته‌ و په‌یوه‌ندی به‌ په‌شیمانبوونه‌وه‌ی من نیه‌.

11.11.2016