ڕاویژکار
مەریوان هەڵەبجەیی
• مەریوان هەڵەبجەیی لە 1963 لە کوردستانى عێراق لە دایکبووە. نووسەرێکی بەناوبانگی کورد، ڕەخنەگری ئایینی و داکۆکیکاری گشتییە بۆ مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ، ڕۆڵێكی هەیە کە زیاتر لە سێ دەیە بەدەستی هێناوە. هەگبەی بەرفراوانەکەی هەڵەبجەیی پڕە چالاکی و پێکهاتووە لە (17) کتێب و ژمارەیەکی بێشومار ڕۆژنامەگەری و وتار و زیاتر لە (700) کاتژمێر "وتاری ڤیدیۆیی" کە بە هۆکاری ئەمنی و نەبوونی پلاتفۆرم ستۆدیۆیەکی لە ماڵەوە دروست کردووەو بەرهەمی هێناون و بەدواداچوون و ڕەخنەی لە سەرکوتکردنی مافەکانی مرۆڤ بەناوی ئایینەکانەوە کردووە.
• لە ڕێگەی تێگەیشتنی قووڵیەوە لە دەقە ئایینییەکان، تیشکی خستۆتە سەر ئیسلام وەك پەناگەیەك بۆ تیرۆر و چەوساندنەوەی مرۆڤ بە تایبەت ژنان. ڕەنگە کتێبەکانی "ئەشکەنجە لە ئیسلامدا" "خوێننامە" "ژن فریشتەیە یان شەیتان" بە تایبەتیش کتێبی "سێکس و شەرع و ژن لە مێژووی ئیسلامدا" زۆرترین مشتومڕیان دروستکردبێت، بەڵام پێویستترینن بۆ دروستکردنی مشتومڕ و لێکتێگەیشتن لە دەوری ئەو بابەتانەی کە لە زۆرێك لە کۆمەڵگەکاندا قەدەغە و نەگونجاون.
• سەڕای ئەوەی کە باجێکی زۆری شەخسی داوە لە شێوەی هەڕەشەی کوشتن چ لە کوردستان و چ لە ئەوروپا، بەڵام هەڵەبجەیی هەرگیز ئازادی قسەکردنی کۆتا پێ نەهێناوە. هەروەها بووەتە بابەتی بەشەیتان کردن، لەوانە ئەو فەتوایانەی کە داوای کوشتنی ئەویان کردوە، کە لەلایەن "بانگخوازان" و سەرکردە گروپە توندڕەوەکانی نمونەی "خیلافەتی ئیسلامیی داعش" و "گروپە ئیسلامییە کوردەکان" و " ئیخوانەکان " و وڵاتانی دیکەی وەك ئێرانەوە" دەردەچوون.
• زۆرجار کاتێك خەریکی وتار و سیمیناری گشتی بووە، ڕوبەڕوی دوژایەتی و تووڕەیی ئاشکرا بووەتەوە. ئەو بە بەردەوامی لە ژێر هەڕەشەی ئە و کەسانەدایە کە ڕەخنەکانی ئەویان لە عەقیدە و بابەتە ئیسلامیەکان پێ سوکایەتیە، بە هێرشی جەستەیی یان تەنانەت کوشتنیش.
• سەرەڕای ئەوەی چەندین کتێبی دیکەی لەسەر ئایینەکان چاپ و بڵاوکردۆتەوە "هیندۆسی" "بوودی" "جەینی" "مەسیحی" بەڵام تەنیا لەلایەن کەسایەتی و گروپە ئیسلامییەکانەوە، چەندین جار دژایەتی کراوەو دوو جار لە هەوڵی کوشتن ڕزگاری بووە. دواجار، بە مەبەستی هەوڵدان بۆ لەکەدارکردنی ناوبانگەکەی، پەنایان بردۆتە بەر هەڵبەستنی چیرۆكی دروستکراو و بوختانی ناڕەوا سەبارەت بە خۆی و خێزانەکەی، بانگخوازانیش وتارەکانی خۆیان بەکارهێناوە بۆ زڕاندن و لەکەدراکردنی ناوبانگی هەڵەبجەیی، تەنانەت بەشێكیان فەتوایان ڕایانگەیاندوە کە یاسای شەریعەت ڕێگا دەدات هەڵەبجەیی و هاوسەرەکەی بە زۆر جیابکرێنەوە، ئەگەر نا ئەوە هاوسەرەکەی و کچەکەی بە دیل بگیرێن و وەك کۆیلەی سێکسی (کەنیزە) بەکار بهێنرێن.
• لە ماوەی مانگی شوبات و ئاداری 2006 لە شار و شارۆچکەکانی کوردستانی عێراق خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لە دژی نووسەر مەریوان هەڵەبجەیی ئەنجام درا، هەزاران ئەندامی گروپە ئیسلامییەکان ڕژانە سەر شەقامەکانی شارەکانی سلێمانی و هەولێر، ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە نووسینی ئەو کتێبانەی کە ڕەخنە لە ئیسلام دەگرێت، لە خۆپێشاندانەکاندا ماڵ و ئۆتۆمبێلەکەیان سووتاندوو و داوای کوشتنیان کرد.
• نووسەر هۆکار و بەڵگەی سەرەکی هەبوو بۆ ئەوەی مەلا کرێکار و گروپەکەی ئاشکرا بکرێن و وەك تیرۆریست سزا بدرێن، ئەمەش ژیانی نووسەری خستە مەترسیی زیاترەوە. توانای نووسەر بۆ دەرچوون لە ماڵ یان سەفەرکردن سنووردارە و بە واتای زیندانییەکی زۆرەملێ دێت.
• سەرەڕای ئەمانەش هەڵەبجەیی درێژەی بەکارە ڕەخنەییەکانی خۆی داوە، نووسین و مشتومڕەکانی فەزای گفتوگۆ و گۆڕانکارییان ڕەخساندووە، بەتایبەتی لەنێو ژنان و گەنجانی بەڕەچەڵەك کورددا. هەڵەبجەیی بەم شێوەیه نەك تەنها باجی ئازادی ڕادەڕبڕینی خۆی داوه، بەڵکو وای کردووه که ئەوانی دیکهش دەنگی خۆیان بەڕامبەڕ ستەم و توندڕەوی و ڕەفزکردنەوەی بەرامبەر بەڕز بکەنەوه.
• جێگای داخە کە دەبێت دان بەوەدا بنێین هەڵەبجەیی وەك پاڵەوانی ئازادی ڕادەربڕین و مافی مرۆڤ، خۆی ناچارە لەژێر هەڕەشەی بەردەوام و زەوتکردنی ئازادیدا بژی. ژیان و کارەکانی هەڵەبجەیی واقیعی تاریکی ئەو کەسانە دەردەخەن کە بوێری ئەوەیان هەیە لە کۆمەڵگە ئیسلامییەکاندا بە ئازادی قسە بکەن.
• مەریوان هەڵەبجەیی پیاوی ئازایەتی و هێزێکی بێهاوتایە، کە لەڕێگەی کارەکانییەوە دەستپێشخەری یاخیبوونێکی لە عەقڵی زۆرێك لە گەنجاندا دروست کردووە، بە بەردەوامی بەرگری لە ئازادی قسەکردن و ئایین دەکات، نەك تەنها بۆ خۆی بەڵکو بۆ ئەوانی تریش.
دوو نموونە لە خۆپێشاندانەکانی کوردستانی باشوور (هەولێر) و (سلێمانی)
پرۆفایلی
مەریوان هەڵەبجەیی
• لە 1963 لە شاری سلێمانی لەدایك بووە.
• لە هەمان شەودا، بە فەرمانی دەسەڵاتدارانی عێراق باوکی شەهید کراوە.
• لە ساڵی 1967 تا ساڵی 1978 لە خانەی هەتیوەکان ژیاوە و درێژەی بە خوێندن داوە.
• لە ناوەڕاستی ساڵی 1978 دوای تەواوکردنی خوێندنی ناوەندی، پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە کردووە.
• لە کۆتایی ساڵی 1979 لە یەکێك لە شەڕەکاندا بریندار بووە و لەلایەن دەسەڵاتی بەعسییەوە دەستگیر کراوەو زیندانی کراوە و لە ساڵی 1982 بە لێبوردنی گشتی ئازادکرا.
• لە ناو زینداندا خوێندنی ئامدەیی تەواو کردووە، بەڵام بەو هۆیەی لەسەر سیاسەت زیندانی بووە، بڕوانامەکەی پێ نەبەخشراوە.
• لە ساڵی 1984 جارێکی تر دوو ساڵ زیندانی کرایەوە.
• لە ساڵی 1987 ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە (ئێستا سێ کوڕ و کچێکی هەیە)
• لە ساڵی 1988 بۆ جاری سێیەم زیندانی کراوەتەوە.
• لە ساڵی 1993 بووە بە فەرمانبەر لە وەزارەتی ڕۆشنبیری.
• لە ساڵی 2006 وە هەڵهاتووە بۆ وڵاتی نەرویج و تا ئێستا لەگەڵ هاوسەر و چوار منداڵەکەی لە نەرویج دەژین.
• لە ساڵی 2010 وە تا ئێستا لەلایەن پۆلیسەوە پارێزراوە.
کتێبەکانی
مەریوان هەڵەبجەیی
17. ژن ، فریشتە یان شەیتان. لێکۆڵینەوە لە دەقەکانی قورئان
16- خوێندنەوەیەكى ڕەخنەگرانە بۆ ئیسلام. وەرگێڕان.
15- سێكس و شەرع و ژن لە مێژووى ئیسلامدا، لێکۆڵینەوە
14 خوێننامە. لێکۆڵینەوە. تایبەتە بە پێکهاتەی قورئان.
13- دەرمان. دەقی شانۆیى.
12- خورافە لەكۆمەڵگەکاندا . لێكۆڵینەوە.
11- پڕوپاگەندەو راگەیاندن، پایە بنەڕەتییەکانی ڕۆژنامەگەری
10- ئەشكەنجە لە ئیسلامدا. مێژوویی
دەروازەكانى ئایین، زانستى ئایینەكان. بریتییە لە چوار بەرگ
9- بەرگی چوارهەم ئاینی مەسیحی
8- بەرگی سێهەم ئایینی جەینی
7- بەگی دووهەم ئایینی بوودی
6- بەرگی یەکەم ئایینی هیندۆسی
5- حەرامەكان. قەسیدە.
4- بوودا لەنێوان ئایین و فەلسەفەدا. زانستى ئایینەكان
3- هێزە نامۆكان. لێكۆڵینەوەى پاراسایكۆلۆژى.
2. پێبکەنە. دەقی شانۆیی
1. من باڵم بۆ فڕینی تۆ. شیعر